۱۳۹۲ آبان ۱۱, شنبه

فێمنیزمی رادیکاڵ

فێمنیزمی رادیکاڵ لقێکە لە لقەکانی فێمینزمو زیاتر لە سەر رەگزە بنچینەیەکانی چەوسانەوەی ژنان لە کۆمەڵگەدا دەوستێت.

بیریارانی ئەم جۆرەی فیێمینزم هەوڵدەدەن ئەو یاسایانە هەڵوەشینەوە کە لە سەر چەوسانەوەی ژنان لە کۆمەڵگەدا وەستاوە.
چمکی رادیکال بە جۆرێک لە جۆرەکان واتایی رەگو ریش دەگەیەنێیت. ئەمەش بەو واتایەدێت فێمینستە رادیکاڵەکان پێیان وایە چەوسانەوەی ژنان باکگرواندێکی ریشەیە و دەیانەوێت کار لە سەر ئەو کەلتورو نەریتانە بکەن کە دەسەڵاتی سیاسی و ئابوری و کۆەڵایەتی زیاد لە ژنان بە پیاواندراوە.
فێمینیستە رادیکاڵەکان زیاتر دەیانەویت تێروانینێک لە سەر ئەو خاڵە دابنێنین کە جیاکاریەک لە نێوان ژنان و پیاواندایە لە کۆمەڵگەدا کە پێویستی بە وەستانە.
سەرەرایی ئەمانەش فێمینیستە رادیکڵەکان زۆر بە ئاکدیمیو بە شێوەیکی هێمنانەو دوور لە توندو تیژی هۆکارە سەرەکیەکانی چەوسانەوەی ژنان دەگێرنەوە بۆ پیاوان و پێان وایە تاکو پیاوان هۆشیار نەبنەوە سەبارەت بە مافەکانی ژنان، یەکسانی توشی کۆسپ و تەگەر دەبێت.

هاورێیان پێم خۆش بوو زۆر بە کورتی ئەم زانیاریە کە لە بەردستم دایە، بیخمە بەر دەست ئیوەی ئازیز ئەگەر بە پێوستی دزانن دتوانم زیاتر لەم بارەیەو زانیاریتان پێبدەم. بەڵام بە باشم زانی کە نوسراوەکە کورت بێت پوخت.هەر چەندە پێناسەی فێمینیستی زۆر لەوە بەر بڵاوترە کە ئێمە بێنیین زۆر بە کورتی باسی لێوە بکەین.



هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر