ئەمشەو تاوێک لە گەڵ ئەستێرەکانی رۆحت دەدوێم، دەمێکە لە
ئاست هەناسەی چرکە ساتەکانت بێدەنگم!
تۆ بڵێی ئەمشەو چ بیانویەکە دڵی من دەیگرێت؟ چ حەسرەتێکە
لە ناخم دەکوڵێت؟
ئەمشەو هەناسەیەک بانگم دەکات، نیگایەک بەرەو خۆزگەکانی
تا ئەبەد بەدی نەهاتوم ئەبات!
ئەمشەو ترپەی دڵێک ڕامدەچڵەکێنێت و فرمێسکێک گۆنام تەڕ
ئەکات!
شەهلا یارحوسێنی
04.12.2013