۱۳۹۲ آبان ۱۱, شنبه

من و تۆ

کاتێک کە تۆم ناسی بۆ یەکەم جار هەستێکی سەیرم هەبوو ! پێم خۆش بوو چاو لە چاوم ببڕی بۆ ئەوەی حەزی من بە دی بکەی. بەڵام تۆ لە ترسی من و من لە ترسی ئەوان، نەمانتوانی تێر بۆ یەکدی بڕوانین بۆ ئەوەی نەوەک پێمان بزانن. ئەمانزانی بەرگەی ئازار ناگرین، نە ئەمویست ئازارت بدەن، نە تۆ ئەتویست ئازاری من ببینیت.
ئاخ لەوانەی کە دەمانتۆقێنن چەندە زاڵمن ...، خۆی چاوی هەیە، بەڵام م
ن ئەبێ کوێربم و نەتبینم، خۆی دەستی هەیە بەڵام من ئەبێ بەند بم ،خۆی ئارەزوی هەیە بەڵام من ئەبێ لە خۆمدا رۆژێ چەند جار خۆم بکوژم.
کاتژمێرەکەم دیاری کردووە کە کەی بە بەر ماڵە تەلبەن کراوەکەمدا تێپەڕ ئەبێت. هەر کە چرپەی پێڵاو دەهات، یەکسەر خۆم ئامادە دەکرد بۆ ئەوە بتبینم و چاو ببڕیتە چاوەکانم، بەڵام گوتم تۆ لە ترسی من و من لە ترسی ئەوان! ئەوان کێن؟ ئەوان زۆرن ، باوکم، دایکم برا تاقانەکەم ، خزمە چاوەڕوانەکەم ،
پاڵی دا بە دارە هەڵچنراوەکانی سیلەی حەوشەکەمان و سارد بوویەوە، وەک بڵێی خوێنێکی سارد بە لەشیدا بگەڕێت...
خزمی چاوەڕوان؟

تێناگەم!
_ بۆ تێناگەی مەگەر نەتبیستووە من دیاری کراوم بۆ ئەو خزمەی خۆم؟
_ئەی بۆ پێت نەگوتم ؟
_ئاخر دەترسام ،چونکە دەزانم تۆ ئەوە بزانی ئیتر سڵم لێ ئەکەیتەوەو بۆ هەتا هەتایە ماڵئاوایم لێ ئەکەی.
_نا ئەمەیان پێچەوانەیە ،من بۆ تۆم، تۆش بۆ من ئەگەر نەبین هەردوکمان دەمرین.
_ " ئۆخەی" کە ئەوەم بیست خۆ من چاوەڕوان بوو پێم بڵێی نابێت، ناکرێت، تاقەتی کێشەم نیە!
_ کێشە؟
_ بەڵێ کێشە .
هەرگیز جێت ناهێڵم بۆ یەکجاری تۆ لە شادەمارو هەستەکانمدا دەجوڵێیتەوە.
_رێبوارەکەم توخوا زوو زوو وەرە ، لە بیرتە ئەو رۆژە کراسە رەشە گوڵ سورەکەم لە بەردا بوو هەر چاوت تێبریبووم و منیش بە شەرمەوە چاوم لێ ئەکردی؟
_ ئا ،لە بەر ماڵمان رابوریت چاوێکت لێ قرتاندم؟
_ئا ئیشارەیەکت بۆ کردم، بەڵام من دەترسام پێمان بزانن.
_ بە چێ بزانن؟
_ بەم چاو بڕکێی من و تۆ.

_ بە خۆشەوستی من تۆ ترس لە سرتەی کۆڵان و، ترس لە رێگا ،ترس، ترس لە خۆم و ترس لە ئەوان ... ساڵانێکە ئەم ترسە وەک خوێنێکی مردوو بە لەشما ئەگەڕێ

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر