ئێوارەی دوێنێ و ئێوارەی ئەمڕۆو ئێوارەی ئێوارەکان هەر
هەمووی یەک ئێوارە بوو.
دەزانی لە گەڵ ئێوارەکان خەریک بوو بە گژیەکدا بچین؟
بەڵێ ئێوارە!!
ئێوارەی من و ئێوارەی تۆ و ئێوارەی ئەوان و هەموو
ئێوارەکان یەک گەردەلولە!
بەڵێ گەردەلول!
تۆ لە گەردەلول ناترسی ؟
گوتت ترس؟
بەڵێ، ترس
نا، لە وڵاتێک
کە نرخی ئازادی بە خوێن دەدرێت و چیاکانی بە خوێن وشەی ئازادی
دەنەخشێنێت،، ترس وجودی نیە!
هەموو ئێوارەیەک بە دیار هەواڵ و روداوەکانی ئەم ڕؤژانەی
دوایی وەک هەڵۆی بەرزەفڕم
لێهاتبوو، وام دەزانی پێشمەرگەم و لە نێو سەنگەری بەرگریدام
لە خاکو نیشتیمانەکەم.
هەر ساتێک سەدان جار قەزای پێشمەرگەم لە خۆم دەخست.
ڕاستە دەڵێن پێشمەرگە باسکی بەهێزی گەلە.
شەهلا یارحوسێنی
18.06.2014
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر