۱۳۹۳ خرداد ۱۴, چهارشنبه

دونیا !



ئەم دونیایە کە دونیای تێدا هاتە دونیا، دونیایەکی پڕ لە جەنجاڵی و بێ هەستیە!

دونیا کاتێک لە دونیای مناڵیە، بێ ئاگا لە دونیای گەورەکانە، دونیای گەورەکان پڕە لە زوڵم و زەبرو زەنگ و رۆژانە هەر دونیاکانە دوناییان لێ دەکرێ بە تارمایی ڕەش!

رۆژێک بە خەیاڵ چوومەوەو کەوتمە دونیای مناڵی خۆم، کاتێک تەمەنم گەیشتە ١٥ ساڵ، من هێشتا هەر حەزم لە کۆڵان بوو پێم خۆش بوو خەریکی یاری و ڕاوڕاوێن بم، بەڵام بۆ من زۆر عەیبە چونکە ئیتر ئەوە خەریکە بناغەی مەمکم دادەنێم نەبادە دەستی کەسێک یان دەتوانم بڵێم کوڕێکی بەرکەوێت، چونکە لە کۆمەڵگای کوردەواری، کچ و کوڕ دەستیشیان بەر یەک بکەوێت وا وەیلا.



هاواری دڵ و ناڵەی کچە ١٥ ساڵەکە، بە گوێمدا دێت و دەچێت و چریکەو نوزەی ئەو ویژدانی زیندوو دەهەژێنێت.

دونیایەکیتر لە دەڤەری بێهەستی من چارەنوسی هیچی لە چارەنوسی دونیای دەڤەرەکەیتر کەمتر نەبوو!

 دونیای دەڤەری من تەمەنی ١٢ساڵ بوو، هێشتا بناغەی مەمکیشی دانەنابوو،هیچ گۆڕانێکی ئەوتۆت لە جەستەیدا نەدەبینی!

ڕۆژێک دونیای دەڤەری من، لە کۆڵان خەریکی یاری و ماڵەباجێنە بوو لە دونیای ماقڵەو کەیفی مناڵی خۆیدا بوو،، لە پڕدا دایکی هات پەلی گرت و بە گریان و نوزە نوز بردیەوە ، دواتر هەمووهاوڕێکانی بێدەنگ بوون و کەوتەنە ورتە ورت، گوتیان ئەوە بۆ دایکی وای کرد؟

یەک لە هاوڕێکانی گوتی ئاها من دەزانم بۆچی ؟

یەکێک لە هاوڕێکەی دیکەی پرسی بۆ چی؟

ئەویش گوتی یاری تایبەتی خۆی هەیە لە ماڵەوە بۆیە دایکی حەز ناکات لە گەڵ ئێمە یاری بکات.

هاوڕێکەی تری گوتی جا چیە با خۆمان بڕۆینە ماڵیان و یاری لە گەڵ بکەین؟

هاوڕێکانی دونیای دەڤەری من لەم قسانەدا بوون دایکی دونیایش لە پڕ دیسان پەیدا بوو گوتی: نا هیچتان ڕاس ناکەن دونیا ئیتر گەورە بووەو ناتوانێت بێتە دەرێ بۆ یاری کردن .

کچەکان هەموو تێڕامانو سەیری یەکتریان کردو گوتیان خۆ ئێمەش هاوڕێی دونیاین، ئەگەر وا بێت ئێمەش نابێت ئیتر یاری بکەین؟ دایکی دونیای دەڤەری من وەڵامی هەموویانی دایەوە گوتی بەڵێ ئێوەش گەورەبوون و ئیتر نابێت یاری مناڵانە بکەن.

ڕۆژێکی هاوین بوو کات ژمێر لە دەوری نۆو دەی بەیانی بوو، کچانی گەڕەک هەموویان کۆبوونەوە بۆ یاری کردنو ماڵە باجێنە و هدد،، بەڵام دونیای دەڤەری من خۆی دوور گرت بوو و تێکەڵ بە کچەکان نەدەبوو بەڵام لە دڵەوە لە نێو خولیای یاریەکەدا قەتیس ڕامابوو چاوەکانی ئەوەندە ماندو بوون خوێنی تێزا بوو، گلێنەکانی پڕ بوون لە فرمێسک و هەناسەی بە پاڵەپەستۆ بۆ دەدرا، بەڵام لە ترسی دایکی و باوکی نەیدەوێرا بچێتە لای هاوڕێکانی چونکە ئەو پێی گوترا بوو، ئیتر تۆ گەورە بویت و نابێت یاری بکەیت لە کۆڵان.

دونیای دەڤەری من، لە تەمەنی ١٢ ساڵی حەزەکانی منداڵی زیندە بەچاڵ کراو لە باتی یاری و ماڵە باجێنە، هەڵقەی دەزگیرانیان لە پەنجە کردوو پێیان گوت ئیتر تۆ دەزگیرانداری، دەزگیراندار!! بەڵێ دەزگیراندار، مناڵێک کە هێشتا بەنجەو نینۆکەکانی لە خۆڵ و قوڕولیتەی نێوکۆڵان تامەزرۆی نەشکا بوو، پەنجە و دەستیان قۆرخ کرد و ئیتر نابێت دەست بۆ یاری ببات.

 ڕۆژ لە  دوای ڕۆژ دونیای دەڤەری من دەبوایە لاسایی دایک و پورەکانی بکردایەوە بۆ ئەوی ڕابێت لە گەڵ ڕەفتارو ئەرکی دایکایەتیو ئەرکی ماڵ بڕێوە بردن.

دونیای دەڤەری من، دەزگیرانەکەی تەمەنی ٢٦ ساڵ بوو ئەویش لە سەر هەڕەشەی دایک و باوکی و خزموو کەس و کارەکەی ڕازی بوو خوازبێنێکەی قبوڵ بکات!!!

ئێستا دونیای دەڤەری من گەورە بوەو دونیایەکی تری هێناوەتە دونیا!!!

تۆ بڵێی، دونیای دەڤەری من ، ئەوندە ئەزمونی لە ژیانی خۆی وەر گرتبێت کە حەزوئارەزوەکانی دونیای کچی نەکوژێت؟؟

شەهلا یارحوسێنی

نۆروێژ

04.06.2014


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر