۱۳۹۲ آبان ۱۱, شنبه

دەرگای ژیان لە کوێ بکەمەوە؟

دەرگای ژیان لە کوێ بکەمەوە؟
چی بکەم بۆ ئەوە بژیم ؟
چۆن بکەم بۆ ئەوەی وەک مرۆڤ چاوم لێ بکرێت؟
بە چ زمانێک ئازارەکانی خۆمت بۆ باس بکەم؟
ئەم پرسیارانەو سەدان و هەزارن لەم جۆرە پرسیارانەم لە لام دروست بوە نازانم بە چ شێوەیەک وەڵامەکانی وەربگرم.
ژنێکی جوانی خانومان باڵا بەرز وەک عەرعەر!! چاوقاوەیی قژێکی رەشی قەترانی، دەستەکانی رەش بۆر هەڵگەڕابوون لە سەرمادا.
جاروبار خۆی بە نێنۆکەکانییەوە خەریک ئەکرد.
لە سەر یەک چەند جار هەستان و دانیشتنی دەکرد و ئەو پەتووە وا بە سەر رانیوە بوو خۆی پێوە خەریک دەرکرد.
بۆ ئەوەی کاتی لە بەر بروات .
بەڵام ئایا بە چەند هەستان و دانیشتین کاتی رۆژ بە سەر ئەبریت؟
هەر یەک لە ئێمە رۆژانە خەریکین بە کاری خۆمان و زۆر بەی کارەکان چالاکی زۆر تێدایە، بەڵام هەر کات زۆر درەنگ دەروات.

ئەم ژنە ئەمرۆ بوو بە سرنجراکێشی من کە لە ڕێگا بووم بۆ سەر کارەکەم ئەوەی بۆ من زۆر سرنج راکێش بوو، رۆح سوک و لێو بە بزەی سەر لێوی و جم جوڵەکانی ،،، ئەوەی راستی بێت وام لێهات بچم لێی نزیک ببمەوەو لە گەڵی بدوێم کاتێک پرسیم لێی خەڵکی کوێ؟ بە شێوەیەکی نەرم سەری راوەشاند منیش ئەوەندەی لێ‌ حالێ بووم کە زمانی نۆروێژی نازانێت، بەڵام ئیتر لێی تێگەیشتم کە زمان نازنێت.من تۆزێ وەستام لەلای کارتۆنێکی بۆری دەرهێنا وەرەقەیەکی سپی پێدادابوو بە نۆروێژی نوسرابوو خەڵکی رۆمایە مناڵی برسی هەیە!!!!

یەکسەر توشی بێدەنگی هاتم دوو تا سێ هەنگاو هاتمە دواوە، بەڵام بەردەوام چاوم تێبری بوو بۆ ئەوە بزانم لەم ماوە کەمە من لێرە دەبم چەند کەس ئاوڕی لێ ئەدەنەوە، هەر خەڵک بوو راک راکەی بوو بۆ ئەوەی فریایی ئامێری گواستنەوە بکەوەن بۆ شوێنی کار و مەبەست،دەتوانم بڵێم لەوە ماوە کەمدە نزیکەی ٤٠ تا بەنجا کەس دایان بە بەردمیا هیچ کەس ئاوری لێنەدایەوە، بەڵام ئەم ژنە زۆر ئارام بوو هەر چەندەم تەماشام دەکرد زۆر شتم بە دی دە کرد لە دەموچاوی،چەندە کەس بە ویدا دەرۆیشت سەرێکی بەرز دەکردەوەو لە بەر خۆیەوە شتێکی دەگوت و هەناسەیەکی هەڵدەکێشا،ئەوەندە منیش لە بەر خۆمەوە بیرم دەکردوەو ئاخۆ ئەم ژنە جوانە ناسکە ئەگەر بژێوی ژیان وای لێ نەکات چۆن دەبێت بەم شێوە ژیان بکات و ئەم شێوە ژیان بۆ خۆی هەڵ بژێرێت،
ئەوەی من تێراما بوو ئەوە بوو کە ئەگەر ئەم ژنە لە بەر برسێتی مناڵەکانی هاتبێت دەرەوە بۆ سواڵ، ئەی چۆن و بە چی دێنە دەروە ئەگەر پارەی نەبێت بۆ خواردن بژێوی دەبیت دەبێت بۆ بلیتی فرۆکە یان ئەوەی کە خۆ بە پێ نایەنە دەرەوە. بە هەر حاڵ ئەوەی بۆ من مایەی نیگەرانی بوو ژنەکە بوو چونکە دڵنیام ئەگەر بێدەرەتانی و بێ ژیان دەوڵەتەکەی نەبێت ئەمە توشی ئەم شێوە کارە نابیت و گیانی خۆی ناخاتە مەترسییەوەو، دڵنیاشم ئەمانە بە هەموو شێوەیەک مامەڵەیان لە گەڵ دەکرێت.
زۆر جار بیر دەکەمەوە دنیا زۆر بچوکە هەموو شتێک و هەموو مرۆڤێکی جۆراو جۆری لە بە دی دەکریت.

بەڵام ئەم کێشەیە تەنا کەسێک و دوان نیە، تۆ بڵێ ئەمانە سەرمایگوزاریان پێوە بکەن؟ ئەگەر وایە من دڵێم بەها و نرخی مرۆڤایەتی نەماوە.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر