۱۳۹۲ آبان ۱۰, جمعه

١ی مای کە رۆژی کرێکارانی

ئەوەی لای من بۆتە پرسیار و بە بێ وەڵام ماوەتەوە،ئەوەیە ئاخۆ ئێمەی کورد کەی لەو بۆنە و رۆژە تایبەتانە تێدەگەین کە پێویستییان بە شایی هەڵپەرین نییە؟!
١ی مای کە رۆژی کرێکارانی جیهانە،دەبوایە چینی کرێکار بە هەموو دەنگ برژایەنە سەر شەقام بۆ داکۆکی لە مافە رەواکانی خۆیان.  ئەگەر باس لە رۆژە بکەین لە جیهاندا، لەو رۆژەدا بە دەیان و سەدان کرێکار بوونەتە قوربانی و  بە هۆی  کارکردنیانەوە گیانی خۆیان بەخت کردووە لە پێناو بژێوی ژیانیاندا.
 رەنگە لە وڵاتی ئێمەدا ئەم شێوازە خۆ دەرخستنە وەک نەریتێکی لێهاتبێت کە  لە هەر بۆنەیەکدا بە جێی ئەوەی داخوازییەکانیان بخەنە بەردەم دام و دەزگە حکومییەکان ، داوا لە خەڵک بکرێت بۆهەڵپەڕین و شایی بێنە سەر شەقامەکان.
بۆ ئەوەی چینی کرێکار بگات بە ئەو ئامانجەی کە تا هەنوکە پێی نەگەیشتووە، پێویستە شێوازێکی نوێ و دەنگێکی نوێ بێتە ئاراوە بۆ ئەوەی بە مافەکانی خۆیان ئاشنا بن.

لە کۆمەڵگایەکدا کە دیکتاتۆر حاکمە، زیاتر چینی کرێکار دەچەوسێتەوە و بەر شاڵاوی زەبروزەنگ دەکەوێت وئەگەر رۆژێک زوڵم و ستەم بەرامبەر بە چینی کرێکار کۆتایی پێهات و وەک یەک مافی بەرابەریان وەدست هێنا، ئەو کات دەتوانین بیکەن بە رۆژی شایی و هەڵپەڕین. جیگەی داخە لە کۆمەڵگەی ئێمەدا  ئەم بۆنانە بەم   شێوازە بەڕێوە دەچن.
چیینی کرێکار بە درێژایی ئەم خەباتە لە پێناو  وەدستهێنانی بژێوی ژیان لە زۆربەی بوارەکانی ژیاندا بێ بەش بووە.
لەم روانگەوە دەبێت سەندیکای کرێکاران هەستن بە رێکخستنی کرێکار و چاوپێکەوتن لە گەڵ کرێکاراندا بۆ ئەوەی داخوازییەکانیان کۆبکاتەوە و پاشان ئەو داخوازییانە بەڕێبکرێن بۆ شوێنی باڵادەست.
ئەگەر چاو لە وڵاتانی دەرەوە بکەین، دەبێنن کە چینی کرێکار تا رادەیەکی بەر چاو مافەکانیان دەستەبەر بووە، بەڵام لە هەمان کاتیشدا لە یەکی ئایاردا دێنە سەر شەقامەکان و داوای زیادبوونی مافەکانیان دەکەن.
ئەو مافانە چین؟
رێزیان لێبگیرێت، بە چاوی نزمەوە تەماشا نەکرێن، بۆ ئەوەی زیاتر دڵیان  بە کار و شوێنەکەی خۆش بێت و بتوانن دڵسۆزانە کاراکانیان ئەنجام بدەن.
بە پێی  شارزایی و لێهاتووی لە کارەکانیان مووچەکەیان هەر ساڵێک یەک جار، بۆ  زیاد  بکرێت و خەڵات بکرێن.
 دیالۆگ هەبێت لە نێوان کارمەندو کارمەندی باڵادەست،کۆبوونەوەی مانگانە بگیرێت بۆ ئەوەی زیاتر لە گیروگرفتەکان کە رۆژانە روبەڕووی کارمەند دەبێتەوە، لێکۆڵینەوە بکرێ.
لە ساڵدا دوو جار جێژنیان بۆ بگیرێت بە مەبەستی ئاشنا بوون لە گەڵ یەکتردا، بۆ چەند ساتێک دوور لە ناخۆشی و بێتاقەتی.

هیوادارم چیتر ئەم بۆنانە بەشێوەی شای و هەڵپەڕین بەڕێوە نەچن و کرێکاران بە دوای مافەکانی بکەون و چاوکراوەتر بن.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر